
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌ی هه‌م میهه‌ن له ئێران به هۆی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن ناوه‌نده په‌وه‌ندیداره‌كانه‌وه داخراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له ڕۆژانی چوارشه‌ممه ١٧ و پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، دوو بابه‌تی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مساڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه و پشتیوانی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی كردووه و هه‌روه‌ها له دوایین هه‌ژماری خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه له شاره‌كانی ئیزه و ڕامهۆرمۆز، ئاماری كوژراوان و برینداران كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٠ تا ٢٥ ساڵدایه، له سه‌ره‌وه‌یه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی ناڕازی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌م بابه‌تانه‌یان وه‌كوو پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئاماژه پێكردووه و ئه‌و ڕۆژنامه‌یان داخستووه.