ئانتیه گرتر، نوێنه‌ری پاڕله‌مانی برێمه‌ن له فراكسیۆنی “اس.پی.دی” له ئاڵمان و كه‌فیلی سیاسی عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی سه‌قز، له په‌یامێك دا داوای له كۆماری ئیسلامی كرد ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ئازاد بكات.
ئانتیه گرتر له په‌یامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه كه عوسمان ئیسماعیلی به هۆی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. دواین جار به بیانووی پشتیوانی كردن له بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و ئێستا ماوه‌ی ٦٠٠ ڕۆژه له زیندانی سه‌قز دا به‌ند كراوه له حاڵێكدا دۆخی ته‌ندرووستی باش نییه و به وته‌ی پزیشكان نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه ده‌ستڕه‌سی به پارێزه‌ر نه‌بووه و له په‌روه‌نده‌یێكی ساخته دا به زیندان مه‌حكووم كراوه. كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ كۆتایی به سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی، كرێكاری و مه‌ده‌نی بێنێت و عوسمان ئیسماعیلی به زووترین كات ئازاد بكات.