3

به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێكخراوه هه‌واییه‌كانی ئاڵمان داوایان له شیركه‌ته هه‌واییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه كه له سه‌ر ئاسمانی ئێران به گشتی تێپه‌ڕ نه‌بن.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ داخستنی به گشتی هاتوچۆی گه‌شته هه‌واییه‌كان له ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، وڵاتی ئاڵمان ئه‌م داخوازییه‌ی له شیركه‌ته هه‌واییه‌كان كردووه و هه‌روه‌ها جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتێك كه ئاگاداریان ده‌كاته‌وه ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامه و پێویسته هه‌موو به‌رپرسان ئه‌م هوشداره به جددی بگرن.