ڕووناهی كچی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو و سیپان برای ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، له دوو نامه‌ی جیاجیادا كه بۆ مای ساتۆ ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیان ناردووه، خوازیاری یارمه‌تی ئه‌و دامه‌زراوانه بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی حه‌مید بوون.
له به‌شێكی نامه‌كاندا هاتووه، حه‌مید به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی به هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، له حاڵێكدا پاسپۆرتی ناوبراو ده‌یسه‌لمێنێت كه له كاتی ڕوودانی شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاكان و هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له توركیا دا ژیاوه. ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سه‌خت حه‌میدی ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به خۆی كردووه، به‌و بۆنه‌وه داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی حه‌مید بگرن.