داخوازی بنه‌ماڵه‌ی حه‌یده‌رانلوو له‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پێدانی ته‌رمی حه‌مید

بنەماڵەی حەمید حسێن نەژاد حه‌یده‌رانلوو له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا داوای هاوکاریان لە ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ كرد بەدواداچوون بۆ تەرمی کوڕەکەیان بکەن.

بنەماڵەی گیانبەختكردوو حەمید حسێن نەژاد، زیندانیی سیاسیی کورد کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤ بە نهێنی لەسێدارەدرا، داوای هاوکاری لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن تا تەرمی ڕۆڵەكەیان بۆ بگەڕێننەوە. ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی کۆماری ئیسلامی دوای جێبەجێکردنی سزای ناڕەوای سێدارەی حه‌مید، لە پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ناشتنی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ و ڕاده‌ستكردنی تەرمه‌كه‌ی بە كه‌س و كاری خۆیان بواردووە و به‌و شێوه‌یه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئازار ئه‌ده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net