ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به بنه‌ماڵه‌ی سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره‌یان ڕاگه‌یاند دوایین دیداریان پێش به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره له په‌یامێكی ویدیۆیی دا داوایان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان بگرن. باوكی سامان ڕایگه‌یاندووه كه سامان ماوه‌ی ١٥ ساڵه زیندانی كراوه و بڕیار بوو ئازاد بكرێت، به‌ڵام له ناكاو دا سزاكه‌یان بۆ ئێعدام گوڕی و په‌یوه‌ندیان پێوه گرتین و ڕایانگه‌یاند كه دوایین دیدارتان له‌گه‌ڵ ناوبراو ئه‌نجام بده‌ن. به‌پێی دوایین زانیاریی، بڕیار بوو به‌یانی چوارشه‌ممه سامان له سێداره بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی گوشاری كۆمه‌ڵگا و ناڕه‌زایه‌تی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه دواخراوه و سامان بۆ به‌ندی گشتی زیندانی قزلحه‌سار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.