داخوازی بنه‌ماڵه‌ی شه‌ش به‌ندكراو و پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی

بنه‌ماڵه‌ی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی مه‌شهه‌د و پارێزه‌ری به‌ندكراوانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتانی تاران له‌ دوو په‌یامی جیاجیاد داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ ڕێگه‌ له‌ ئێعدامی ئازیزانیان بگرن.

شه‌ش به‌ندكراوی سونه‌مه‌زهه‌بی ڕاگیراو له‌ زیندانی مه‌شهه‌د به‌ ناوه‌كانیعیسا عه‌یدمحه‌ممه‌دی،فه‌رهاد شاكری،عه‌بدۆلباست ئورسه‌ن،حه‌بیبۆڵڵا گورگیچ،حه‌بیب پیرمحه‌ممه‌دیوعه‌بدۆلحه‌كیم عه‌زیم گورگیچله‌ په‌یامێكدا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كانیان به بێ هه‌بوونی‌ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری تاوان، به‌ به‌غی و ئێعدام مه‌حكووم كراون و داوا له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن بچن به‌ هانایانه‌وه‌ و ڕێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كانیان بگرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕه‌زا شه‌فاخواه، پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌ی به‌ندكراوانی شارۆچكه‌ی ئێكباتان سوێندی خوارد كه‌میلاد ئارموون،عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی،ئه‌میرمحه‌ممه‌د خوش ئێقباڵ،نه‌وید نه‌جاڕان،حسێن نێعمه‌تیوعه‌لیره‌زا به‌رمه‌رزپورناكده‌ستیان له‌ كوشتنی به‌سیجییه‌ك به‌ ناوی ئارمان عه‌لی وێردی دا نه‌بووه‌ و بێ تاوانن، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی جه‌ختی كردووه‌ له‌سه‌ر دانپێدانانی زۆره‌ملێ كه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا وه‌رگیراوه‌ و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریان دا سه‌پاندووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net