31
ئه‌ندامانی گرووپی “به‌ندكرانی مانگرتووی سێشه‌ممه‌كانی ڕه‌ش” له زیندانی قزلحه‌سار، له نامه‌یه‌كدا داوایان له “نێدا نه‌شیف”، جێگری كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه تاكوو له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئێران، سه‌ردانی ئه‌و به‌ندیخانه بكات.
ئه‌و به‌ندكراوانه له نامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه: زیندانی قزلحه‌سار، ناوه‌ندی ڕاگرتنی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی زۆرترین سزای سێداره‌یه، داوا له‌و به‌رپرسه ده‌كه‌ین، له سه‌فه‌ری داهاتووی بۆ ئێران سه‌ردانی ئه‌و به‌ندیخانه بكات و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ زیندانیان قسه بكات تاكوو بۆی ده‌ركه‌وێت چه‌نده مافی به‌ندكراوان پێشێل ده‌كرێت.