ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، “ئه‌فسانه یووسفی” دایكی هه‌میشه زیندوو “پژمان فاتحی” له په‌یامێكی ویدیۆیی داوای له به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی كرد، ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌ی ڕاده‌ست كه‌ن تاكوو له نزیك خۆیانه‌وه بینێژن.
دایه ئه‌فسانه له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “من ئه‌فسانه یووسفیم، دایكی شه‌هید “پژمان فاتحی، ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ڕۆڵهكهمتان ئێعدام كرد، ئێستا داوای ته‌رمی كوڕه‌كه‌م ده‌كه‌م تاكوو مه‌زار و ناو و نیشانێكی بێت و بتوانم قه‌بره‌كه‌ی پیشانی “سه‌باح”ی كوڕی بده‌م”. ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، چوار به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” پاش ١٩ مانگ بێسه‌روشوێنكرانی به ئه‌نقه‌ست، به‌دوای دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سێداره دران. ڕۆژی ١٠ ڕێبه‌ندان، ١٤ شاری كوردستان دژبه ئێعدامی ئه‌و چوار به‌ندكراوه سیاسیه مانیان گرت و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دا هاوخه‌میان ده‌ربڕی.