داخوازی ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و مافی مرۆڤ بۆ ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

هه‌شتاد و پێنج چالاكی سیاسی و مافی مرۆڤ، له‌وانه ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو و بریندارانی شۆڕشه‌كانی پێشوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ڕێزلێنان له‌ چالاكییه‌كانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی وه‌كوو هه‌ڵسووڕاوێكی ژن و كرێكارێكی تێكۆشه‌ر، ڕاگه‌یاندراوه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ له‌ ژنانێك بكاته‌وه‌ كه‌ كۆڵه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بوون. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و ڕێگه‌وه‌ ده‌یه‌وێت سه‌رپۆش به‌سه‌ر قه‌یرانه‌ سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دا دابنێت و به‌و شێوه‌یه‌ ڕێگه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی شۆڕشی ژینا بگرێت. شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و ئه‌بێ به‌ زووترین كات ئازاد بكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net