8
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، زۆرتر له هه‌زار شاره‌داری وڵاتی فه‌رانسه به واژۆ كردنی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێدراه‌ی هه‌موو به‌ندكراوان له ئێران بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی سزای ئێعدام وه‌كوو ئامرازێك بۆ بێده‌گ كردنی ناڕازیان، سه‌ركوتی سیاسی و هه‌روه‌ها ساز كردنی جه‌وێكی ئه‌منیه‌تی به كار دێنێت. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراو‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، زۆرتر له ٧٤ له سه‌دی ئێعدامه‌كانی جیهان له ئێرانه و هه‌وڵی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشێكی دیكه‌یه، كه ئه‌مه‌ش بووه به هۆی نیگه‌رانی چالاكوانانی مافی مرۆڤ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.