59
سێ ڕێكخراوه‌ی كرێكاری ئیتالیا له نامه‌یێك كه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان ناردووه خوازیاری تێكۆشانی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.
كۆنفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا، كۆنفدراسیۆنی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی ئیتالیا و ئیتحادییه‌ی كارگه‌ری ئیتالیا له نامه‌كه‌یاندا وێڕای ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدامی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوون.