​داخوازی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و ئوسترالیا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا و سەرۆک وەزیرانی کانەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و داوای کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانیان کرد. ئەوان جەختیان کردەوە کە ئاگرەبەست تەنها ئەو کاتە ڕوودەدات کە ئێران نەتوانێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات.

سەرۆک وەزیرانی کانەدا و ئوسترالیا وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی دوایین قۆناغی ناوچەکە وتیان: “جیهان خوازیاری هێوربوونەوەی دۆخەکەیە“. هەروەها هۆشدارییان دا کە هەندێک لە هێرشەکان، ئەو وڵاتانەی کردووەتە ئامانج کە دەستوەردانیان لەم ململانێیەدا نەکردووە. ئەوان هەروەها ئاماژەیان بە هێرش بۆ سەر ناوچە مەدەنی و گەشتیارییەکان لە وڵاتانی کەنداو کرد و داوایان کرد ڕێگری لە فراوانبوونی شەڕ بکرێت.

لە هەمان کاتدا، هەردوو سەرۆک وەزیران دووبارە داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانیان کردەوە و جەختیان کردەوە کە پێش هەر جۆرە ئاگربەستێک، دەبێت هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانە مەدەنییەکان ڕابگیرێت. هەروەها ناوبراوان پاڵپشتی خۆیان بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران دەربڕی، کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستیان پێکردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net