داخوازی كه‌فیلی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” بۆ ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان، “خه‌یرۆڵڵا حه‌ق جوویان” چالاكی یارسان و كه‌فیلی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، له‌ په‌یامێكه‌دا خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بوو.

“ڕه‌زا ڕه‌سایی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی سه‌حنه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كرماشان به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ” محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ حه‌ق‌نجاتی” و “ئه‌مین محه‌ممه‌دی” به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ كوشتنی “نادر به‌یرامی” سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سه‌حنه، به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. ئه‌و حوكمه له‌ به‌رواری ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی ١٧ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ پشڕاست كرایه‌وه‌ و بۆ جێبه‌جێكردن ڕه‌وانه‌ی لقی ئیجرای ئه‌حكام كرماشان كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net