ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی گوڵان، كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنانه‌وانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له كۆماری ئیسلامی كرد ده‌ستبه‌جێ “شیرین سه‌عیدی” ڕۆژنامه‌وانی بواری ئابووری ئازاد بكات.
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژرنامهوانان وێڕای ئیدانه‌كردنی حوكمی زیندانی “شیرین سه‌عیدی” و ڕه‌وه‌ندی ناڕوونی دادگایی ئه‌و چالاكه میدیاییه، داوای له كۆماری ئیسلامی كرد كۆتایی به سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی میدیایی بێنێت. جێگای ئاماژه‌یه كه “شیرین سه‌عیدی” پاش به‌شداری له كارگه‌یه‌كی ئامووزشی له ژووهانسبوورگی ئه‌فریقای جنووبی، بۆ لوبنان سه‌فه‌ری كرد و پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، له ڕێكه‌وتی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢ بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تاران بانگهێشت و ڕۆژی ١٠ی گوڵانی ئه‌مساڵ، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.