ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له نامه‌یه‌ك دا داوای له موحسنی ئێژه‌یی، سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی كردووه به خێرایی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له نامه‌كه‌ی دا وێڕای ئاماژه‌دان به ڕه‌وه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شكه‌نجه و دادڕه‌سی ناداداپه‌روه‌رانه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بووه. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌تی به‌غی به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، له حاڵێكدا قه‌د چالاكی چه‌كدارانه‌ی نه‌بووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتیان ڕه‌د كردووه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ به زووترین كات سزای ئێعدام ڕابگرێت و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی له زیندان ئازاد بكات