59
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتیی ئیکسی خۆیدا، خوازیاری ئازادکرانی دەستبەجێ و بێ شه‌رت و مەرجی تووماج ساڵحی بوو.
ئەو ڕێکخراوە ویڕای ئاماژەدان به درێژكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی تووماج ساڵحی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بوو و ڕایگه‌یاند: تووماج ته‌نیا له سه‌ره‌تایی ترین مافی خۆی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاساییه. پارێزەری تووماج ساڵحی ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاندبوو کە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان و بەندکرانی ناوبراوی بە تۆمەتی “افساد فی الارض” کە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە دەرکرابوو، هەڵوەشاندووەتەوە.