داخوازی موعه‌لیمانی فه‌ڕانسه بۆ ئازادی سیسیل كۆهلر و ژاك پاریس

 

ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی فه‌ڕانسه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌رمانان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته خوازیاری چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ئازادی دوو ئه‌ندامی فدرارسیۆنی په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناوه‌كانی سیسیل كۆهلر و ژاك پاریس بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، سیسیل كۆهلر پاش گه‌شتكردن بۆ ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعلیمی خانه‌نشینكراو، ژاك پاریس له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئێستا سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ نایاساییه‌ی كۆماری ئیسلامی تێپه‌ر ده‌بێت، درێژه‌كردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفییه‌ جۆرێك له‌ بێ خه‌یاڵی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه و كۆمه‌ڵگای موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته ساز كردووه‌. حكوومه‌تی فه‌ڕانسه نابێت له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ بواری مافی مرۆڤ بێده‌نگ بمێنێت و هیچ هه‌وڵێك بۆ ڕزگاركردنیان نه‌دات. ئێمه داوا له‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ وڵات و بایه‌خ به‌ ته‌ندرووستیان

بدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net