داخوازی ٣٤ ناوه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆری كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٣٤ ناوه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلی ده‌نگی موحسن ڕه‌فیق دووست، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه‌ به‌ره‌نگاری ده‌زگای تیرۆری كۆماری ئیسلامی بن.

واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ پێنج داخوازی سه‌ره‌كییان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی داوا كردووه‌ كه‌ بریتین له‌: ١لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر تیرۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی و محاكمه‌ی تاوانباران له‌ دادگای لاهه.٢پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتانی ئورووپایی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و بڕینی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هۆی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم دژ به مرۆڤایه‌تی‌.٣دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی جیهان.٤ده‌ركردنی ئه‌و دیپۆلماتانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆڕه‌ ئیتلاعاتی و تیمه‌ تیرۆریستیه‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌.٥پاڵپشتی زۆرتر و دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ چالاكانی سیاسی و دژبه‌رانی ڕژیم له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net