به پێی ڕاپۆرتی ده‌یلی تێلگراف، ٥٥٠ نوێنه‌ری پاڕله‌مان و نوێنه‌ری مه‌جلیسی پیرانی به‌ریتانیا له نامه‌یه‌ك كه بۆ ئێستارمر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یان ناردووه، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆر بوون.
داوای ئه‌ندام پاڕله‌مانه‌كانی به‌ریتانیا هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ندی ئێرانی به تۆمه‌تی سیخوڕی و هاوكاری له‌گه‌ڵ سپای قودس و واژۆكارانی ئه‌و نامه كه سه‌ر به حیزبه جیاوازه‌كانی به‌ریتانیا بوون، داوایان له ده‌وڵه‌ت كردووه كاردانه‌وه‌ی جیددی به‌رانبه‌ر هه‌وڵه تیرۆریستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان بدات. نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی به‌رتانیا هه‌روه‌ها داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه پشتیوانی له خواستی خه‌ڵكی ئێران بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به ئاسانی خه‌ڵك له سێدار بدات.