ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، زیاتر له سی پارێزه‌ری دادگوسته‌ری كرماشان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به كانوونی پارێزه‌ران بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وره‌ی ٣١ی كانوون له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه نیشان دا.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌ربه‌خۆی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه و هێرشی حكوومه‌ت دا بووه. ئێستا ناكۆكی نێوان كانوون و حكوومه‌ت داوێنی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وره‌ی ٣١ی گرتووه و بووه‌ته هۆی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریاندا له حاڵێكدا ته‌نیا داخوازیی ئه‌وان ڕاگرتنی سه‌ربه‌خۆی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران بووه.