11
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، ١٢٤ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری كرماشان له بیاننامه‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “موحسن بورهانی”، یاساناس و مامۆستای زانكۆی تاران، خوازیاری ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و شته‌ی وای كردووه كانوونی پارێزه‌رانی ئێران و كرماشان له ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “موحسن بورهانی” نیگه‌رانی نیشان بده‌ن ئه‌وه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی به ئاشكرا مافی گه‌ل وه‌كوو ئازادی ڕاده‌بڕین و سه‌روه‌ری یاسا و دادڕه‌سی دادپه‌روه‌رانه پێشێل ده‌كات. ئێمه ئه‌ندامانی كانوونی پارێزه‌رانی كرماشان داوا له ده‌زگای قه‌زایی ده‌كه‌ین به زووترین كات “موحسن بورهانی” ئازاد بكات و ڕێز له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات بگرێت.