
ڕۆژی ڕابردوو، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ئۆروپا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئۆروپادا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته چه‌ندین گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا بسه‌پێندرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕیچارد كۆڵز” ئه‌ندامی پارله‌مانی ئۆروپا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به ته‌نیا له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا زیاتر له ٣٦ هه‌زار كه‌س له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئێران‌دا، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها لانیكه‌م ٢٧ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی قورسی قه‌زاییان له‌سه‌ره. ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانیدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته له لایه‌ن یه‌كێتی ئوروپاوه چه‌ندین گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا بسه‌پێندرێت و هاوكات هه‌موو داراییه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم و كه‌سایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.