دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لێدانی ژنانی ناڕازی لە زیندانی ئێڤین، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوای لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە کرد.
ئەو به‌یاننامه لە چەندین ڕۆژنامەی ئورووپایی، لەوانە ڕۆژنامەی لیبراسیۆنی فەرەنسا و ئەلپائیسی ئێسپانیا دا بڵاوکراوه‌ته‌وە و تێدا هاتووه: “ئێمە، چالاکانی مافی مرۆڤ، کە پابەند بە یەکسانی ڕه‌گه‌زی و ڕێزگرتن لە سەروەری یاساین، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤینەوە گەیشتوونەتە دەستمان، نیگه‌ران بووین، زیندانیانی سیاسی ئێڤین كه له بیر و هزری جیاواز پێكهاتوون، تەنیا بە هۆی خەباتیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری گیراون و نزیکەی ٧٠ کەس ده‌بن كه پێویستیان به یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه”. جێگای ئاماژه‌یه كه دامەزراوەی نه‌رگس محەممەدی لە فەڕانسە، شیرین عیبادی براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، پێیر هاسکی ئه‌ندامی پەیامنێرانی بێ‌سنوور، ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دانمارک، شیرین ئەردهکانی (پارێزەر)، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، فدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی (هەموو پێکەوە دژی سزای ئێعدام)، لەو کەس و ڕێکخراوانەن کە ئەم بەیاننامەیەیان واژۆ کردووە.