داخوازی چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ دووكاندارانی مانگرتوو

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان، له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا داویان له‌ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ كرد یارمه‌تی ئه‌و كاسبكارانه‌ بده‌ن كه‌ دووكانه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ پۆلۆمپ كراوه‌.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، له‌م ڕۆژانه‌ دا كه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان به‌رزتر له‌ هه‌موو كاتێك ده‌بیسترێت، یه‌كڕێزی و پشتیوانی كردن له‌ یه‌كتر ده‌ورێكی گرینگی له‌ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌كانمان هه‌یه‌. ئه‌و كاسبكاره‌ بوێرانه‌ی كه‌ له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بوون، ئێستا پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌موومان هه‌یه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌توانین گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ریان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو كاسبكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، دووكانه‌كانیان تا كاتژمێر ١٢ی شه‌و به‌ كراوه‌یی بهێڵنه‌وه‌ و به‌ گوڵ و شیرینی پێشوازی له‌ خه‌ڵك بكه‌ن. به‌و شێوه‌یه‌ په‌یامی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان به‌ گوێیان ده‌گه‌ینین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net