کۆمەڵێک لە چالاكانی مه‌ده‌نی و فێمینیست، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كۆتایی هێنان به ئه‌شكه‌نجه، ئازار، ڕفاندن و زیندانیكردنی چالاكانی مافی ژن بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به بارودۆخی ژماره‌یه‌ك لە زیندانیانی سیاسی وەکوو، سەروناز ئەحمەدی، سارا جەهانی، نەرگس موحەممەدی، ناهید تەقەوی، وریشە مورادی، مەهوەش سابت، ڕزوانە خان بەیگی، شەکیلا مونفەرد، نەسرین جەوادی، مەریەم یەحیەوی، نەسرین ڕەوشەن، پەروین میرئاسا و وی‌دا ڕەبانی كراوه و بێبه‌شكردنی ئه‌و به‌ندكراوانه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان به توندی ئیدانه كراوه. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ڕایانگه‌یاند كه دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له دۆخی به‌ندكراوانی سیاسی ئاڵۆزتره و كه‌س سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان نادات. له كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌دا، چالاكانی مه‌ده‌نی خوازیای ڕاگرتنی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی بۆ زیندانیان به تایبه‌ت به‌ندكراوانی ژن بوون.