ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر له سه‌د چالاكانی مه‌ده‌نی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له وریشه مورادی كرد بۆ پاراستنی گیانی خۆی كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت.
ماوه‌ی شانزه ڕۆژه وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، دژبه ناڕوونی ئاكامی په‌روه‌نده‌كه‌ی و ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران، مانی له خواردن گرتووه. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی وریشه ناجێگیره و ئه‌گه‌ر كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی نه‌هێنێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی درووست ئه‌بێت. به‌و بۆنه‌وه زیاتر له سه‌د چالاكی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌ی سیاسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داویان له‌و به‌ندكراوه سیاسییه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندرووستی نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ڕایانگه‌یاند: كۆمه‌ڵگا بۆ درێژه‌دان به خه‌بات پێویستی به وریشهیه چوونه‌كه وریشه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئاواتیان كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌یه.