19
مای ساتۆ، ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە ئێران کرد، مۆڵەتی پێدهن بۆ ئهوهی بێ دانانی سنوور سهردانی ئێران بكات و له نزیكهوه دۆخی مافی مرۆڤ لهو وڵاته ببینێت.
ڕاپۆرتێری نوێی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ڕۆژی ١ی ئەم مانگە ڕاپۆرتی سەرەتایی خۆی سەبارەت بە ئێران پێشکەشی کۆمیتەی مافی مرۆڤ، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو، جەختی لە سێ پرسی سەرەکی ڕوونی، مافی ژیان و مافەکانی ژنان لە ڕاپۆرتەکەیدا کردووە و هەروا ئاماژەی بە سزای لەسێدارەدان بەبێ ڕێوشوێنی دادوەری پێویست، ئەشکەنجەدان و مامەڵەی توند لەگەڵ بهندكراوان، سەرکوت کردنی کەمینەکان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، کردووە.