ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوكردنەوەی ڕاگه‌یێندراوێك ئاماژەی بە شێوه‌ی ڕفاندن و به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی كرد و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بوو.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، وریشە مورادی، چالاکوانی کوردی خه‌ڵكی ئێران، دوای دادگایی‌کردنی نادادپەروەرانە لە دادگای ئینقلابی تاران، بەرەوڕووی مەترسیی ئێعدام بووه‌ته‌وه. لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەردا دادگا بە تۆمەتی “بەغی” سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئه‌و چالاكوانه دا سەپاند، بەڵام له‌سه‌ر ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ندكراوه هیچ لێكگۆڵینهوهیهك نه‌كرا. پێویستە به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی خێرا حوكمی ئه‌و چالاكوانه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و بە پشتبەستن بە بنەماكانی مافی مرۆڤ ئازادی بكه‌ن.