28
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی نه‌سرین شاكه‌ره‌می، دایكی دادخوازی نیكا شاكه‌ره‌می له دادگای ٢ی تاوانه‌كانی خۆڕه‌م ئاوا به‌ڕێوه چوو.
نه‌سرین شاكه‌ره‌می، ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی خۆڕه‌م ئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ گرتوو و دواجار بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و دایكه دادخوازه له دادگای ٢ی تاوانه‌كانی ئه‌و شاره به شێوه‌ی ویدیۆكۆنفڕانس به‌ڕێوه چوو. نه‌سرین شاكه‌ره‌می له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی حكوومه‌ت” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا به مه‌به‌ستی تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كراوه.