دادگاییكردنی ٨ به‌ندكراوی سیاسی له‌ دادگای ئینقلابی تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، ٨ به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “نه‌سیم غوڵامی سیمیاری”، “ئه‌میر شاه‌وڵایه‌تی”، “ئێحسان ڕه‌واز ژیان”، “حه‌میدڕه‌زا سه‌هل ئابادی”، “عه‌لی هه‌راتی موختاری”، “حسێن ئه‌ردستانی”، “حسێن محه‌ممه‌د حسێنی” و ئه‌مین سۆخه‌نوه‌ر” له‌ دادگای ئینقلابی تاران محاكمه‌ كران.

ئه‌و ٨ به‌ندكراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ “به‌غی”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات”، “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام”، “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری ڕژیم” تۆمه‌تبار كراون و ئه‌بێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی پووشپه‌ڕ، وڵامی پرسیاره‌كانی قازی ئه‌فشاری بده‌نه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net