49
سه‌رۆكی ڕێكخراوی مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تی و خسووسیه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئیمامانی جومعه‌ی دامه‌زراو له قوتابخانه‌كانی ئێران له دوو هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س بۆ چوار هه‌زار و ٤٢٦ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له كۆی گشتی ده هه‌زار و ٥٠٠ مه‌دره‌سه‌ی خسووسی، له هه‌شت هه‌زار و ٨٥٢ مه‌دره‌سه‌یان نوێژی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رانه‌ی مزگه‌وت و شوێنی خوێندنی نوێژ له مه‌دره‌سه‌كانی ئێران له حاڵێكدایه، كه سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی هه‌واڵ و میدیاكانی ڕژیم به‌رده‌وام باس له دابه‌زینی باوه‌ڕ به دین و مه‌زهه‌ب له نێو لاوان ده‌كه‌ن.