17
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی خوێندكارانی زانكۆی تاران، حه‌راسه‌تی زانكۆی تاران و زانكۆی زانیاری پزیشكی ده‌یان هێزیان وه‌كوو حیجاببان بۆ چاودێری كردنی كچانی خوێندكار دامه‌زراندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، حیجاببانه‌كانی حه‌راسه‌ت كه‌سانی بێ ڕه‌وشتن كه بێڕێزی زووریان به خوێندكاران كردووه و زۆر جار ڕێگه‌یان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خوێندكاران بۆ نێو زانكۆدا گرتووه. پێشتریش ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌سازی حه‌راسه‌ت له ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی حیجاببانه‌كانی بۆ خوێندكارانی ناڕازی بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێستا ده‌یان خوێندكار له زانكۆی تاران و زانكۆی زانیاری مه‌ترسی ده‌ركردنیان له‌سه‌ره.