دامه‌زرانی یه‌كه‌م حیزبی سیاسی ژنان‌ له‌ عێراق

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی عێراق حیزبێكی سیاسی ته‌واو ژنانه‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كه‌لتووری پیاوسالاری و گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاته دامه‌زراندووه‌.

ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی حیزبیهاوكاری ژنانبه‌ چاودێری نوێنه‌رانی ئیداره‌ی كاروباری حیزبه‌كان له‌ كۆمیساریای باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. جیهان عه‌بدۆڵڵا تایی له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاند: سیاسه‌ت و كاری حیزبی نابێت ته‌نیا پیشه‌ی پیاوان بێت، حیزبیهاوكاری ژنانتوانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ژیانی ژنانی كۆمه‌ڵگا باشتر بكات، ئه‌ركێك كه‌ حیزبه‌كانی دیكه‌ نه‌یانتوانی ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و حیزبه‌ ده‌توانێت كۆتایی به‌ كه‌لتووری پیاوسالاری و كوشتنی ژنان بێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net