4
سه‌رۆك كۆماری پاراگوای له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆر، سپای پاسداران، حه‌ماس و حیزبۆڵڵای لوبنانی له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی داناوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی له بڕیاری ده‌وڵه‌تی پاڕاگوای كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی، سپای قودس و گرووپه میلیشیایه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی تاران، گه‌وره‌ترین پشتیوانانی تیرۆریسم له سه‌رانسه‌ری جیهانن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیلیش بڕیاری ده‌وڵه‌تی پاڕاگوای به بڕیارێكی مێژوویی ناو برد و ده‌ستخۆشی له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد.