2

به پێی ڕاپۆرتهكان، وەزیری دەرەوەی ئۆسترالیا رایگەیاندووه كه وڵاتەکەی سوپای پاسدارانی وەک “پاڵپشتیکاری تیرۆر” ناساندووە و دەیخاتە نێو لیستی تیرۆرەوە.
رۆژی پێنجشەممە ٥ی سهرماوهز، هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ و داواکاری گشتی ئۆسترالیا، راگەیێندراوێکی هاوبەشیان سهبارهت به ئەو بڕیارە بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، سوپای پاسدارانیان وەکوو یەکەم هێزی وڵاتانی بیانی خستووەتە لیستی “پاڵپشتیکاری تیرۆر” و ئەمەش وەکوو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێکی “تیرۆریستی“ لە لایەن هێز و وڵاتانی بیانییەوە، پشتگیری دەکرێن.