دانانی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە لایەن ئارژانتینەوە

ڕۆژی سێشەممە ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، دەوڵەتی ئارژانتین لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سپای پاسدارانی ڕژیمی خستووەتە ناو لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتەوە.

بەپێی هەاوڵی گەیشتوو، بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە کە سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی کردەوەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها زیان گەیاندن بە ناوەندە گشتییەکان لە لایەن دەوڵەتەوە بە فەرمی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە و هەموو داراییەکانی ئەندامانی سپا لەو وڵاتە، لە لایەن حکومەتەوە دەستی بەسەرەدا دەگیردرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگانی ڕابردوودا، ئەو ڕێکخراوەی سەر بە ڕژیمە، لە لایەن وڵاتانی ئۆروپاوە خرایە نێو گروپە تیرۆریستییەکانەوە و لە لایەن یەکێتی ئۆروپاوە هەموو داراییەکانی کەسایەتییە پەیوەندیدارەکان بە سپای پاسداران زەوت کرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net