57
له حاڵێكدا له هموو شوێنێكی جیهان پێدانی پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی به به‌ندكراوان له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت دایه، كۆماری ئیسلامی پێبه‌ندی ئه‌لكترۆنی وه‌كوو ئامرازێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات به‌كار دێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆماری ئیسلامی له یاسای بودجه‌ی ساڵی ڕابردوودا، داهاتی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی له فرۆشتنی پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی، ٣٠ ملیارد تمه‌ن پێشبینی كردبوو، له حاڵێكدا ئه‌وه ته‌نیا به‌شێك له داهات و سه‌رچاوه‌كانی ماڵی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ساڵی ١٤٠٢ بووه و هیچ كات ئه‌و سه‌رچاوه داراییانه بۆ دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بێهداشتی و ده‌رمانی بۆ به‌ندكراوان به‌كار نه‌هاتووه.