به‌پێی راپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، به‌هۆی هاتنی لافاو ٧٢ گوند له به‌لووچستان ژێر ئاو كه‌وتووه و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ یارمه‌تییه‌كیان به لێقه‌وماوان نه‌گه‌یاندووه و چالاكانی مه‌ده‌نی داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن به هانای زیان لێدراوانی ئه‌و ڕووداوه بچن.
به‌وته‌ی فه‌رمانداری شارستانی قه‌سرقه‌ند، ڕێگه‌ی ٣٣ گوندی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌ركه‌زی و ساربووك له ته‌نیشت چۆمه‌كان بڕاوه و ده‌وڵه‌ت هێشتا هیچ كارێكی بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوان ئه‌نجام نه‌داوه. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ڕێكخراوی كه‌شناسی پێشتر له‌سه‌ر بارینی باران و هه‌ڵسانی لافاو هۆشداری دابوو به‌ڵام سیتادی قه‌یرانی ئوستان هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ڕێگری له زیان دیتنی خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرت، هه‌روه‌ها زیاتر له ١٤ هه‌زار ملیارد تمه‌ن زیانی ماڵی به شارستانه‌كانی زه‌ڕئاباد، قه‌سرقه‌ند، نیكشار، چابه‌هار و سه‌باز گه‌یشتووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاماره‌كه بڕاواته سه‌ره‌وه.