ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، به بڵاوكردنی به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام نیشان دا و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه په‌خشان عه‌زیزی، چالاكێكی مه‌ده‌نی كورده كه ته‌نیا خزمه‌تی به مرۆڤایه‌تی كردووه. ساڵانێكه كوردانی ئێران ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردن و سه‌ركوتی سیستماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه، ناسینی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم نیگه‌رانییه‌كانی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی كورد زیاد كردووه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕێكخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له كۆماری ئیسلامی كردووه سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆی بۆ هه‌موار بكات و به زووترین كات ئازادی بكات.