داواكاری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی ڕه‌زا شه‌هابی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وێڕای ئاماژه‌دان به‌ چالاكییه‌ سنفییه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو بوو.

ڕۆژی ١٩ی جۆزه‌ردان، ڕه‌زا شه‌هابی” به‌هۆی سڕبوونی لاق و ده‌ستی بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه‌. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ دوو ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ بیانووی چالاكی سنفی به‌ شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه‌ مه‌حكووم كرا. ناوبراو له‌ نێوان ساڵه‌كانی ٨٩ بۆ ٩٦ی هه‌تاویش بۆ ماوه‌ی ٧ ساڵ زیندانی كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net