2

ڕۆژی ڕابردوو باڵوێزی هند له تاران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك داوای له هاووڵاتییانی كرد له زووترین كاتدا ئێران به‌جێ بهێڵن.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌م داواكارییه‌ی ئه‌و وڵاته له هاووڵاتیانی پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئا‌مریكا و كۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی دیكه له وڵاتانی ئۆروپا داوایان له هاووڵاتیانیان كردبوو خێرا ئێران به جێ بهێڵن و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه‌ش وه‌كوو ئاڵمان، پرۆسه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه.