به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٢٠٠ چالاكی سیاسی و مافی مرۆڤ له نامه‌یه‌كدا داوایان له ده‌زگای قه‌زایی كردووه دكتۆر كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی له زیندان ئازاد بكات.
واژۆكارانی ئه‌و نامه‌یه وێڕای ئاماژه‌دان به دۆخی ناجێگیری ته‌ندرووستی دكتۆر كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی ڕایانگه‌یاند: مرۆڤێك كه بۆ پاراستی خه‌ڵكی ئێران له هێرشه‌كانی ڕژیمی به‌عس گیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و گیانباز بووه، ناتوانێت له به‌رانبه‌ر نادادپه‌روه‌رییه‌كان بێده‌نگ بمێنێت. واژۆكردنی به‌یاننامه‌ی ١٤ ئیمزا بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی، بووه‌ته هۆی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه سیاسییه و به‌هۆی بێبه‌ش بوون له ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری پزیشكی، گیانی له مه‌ترسی دایه. داوا له ده‌زگای قه‌زایی ده‌كه‌ین به زووترین كات ئه‌و چالاكه سیاسییه له زیندان ئازاد بكات چوونكه ئه‌و مرۆڤه شه‌ریفه ده‌نگی مافخوازی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بووه.