ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار له ڕاگه‌یاندنێكدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌نووسان له باكووری كوردستان و توركیا، خوازیاری ئازادی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوو.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به ئاماژه‌دان به تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی جیهان بیلگین و نازم داشتان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانان ڕایگه‌یاند: ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان ڕۆژنامه‌وان له باكووری كوردستان و توركیا كه بۆ پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین و ئه‌بێ به زوورترین كات ئازادیان بكرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥٩ ڕۆژنامه‌وان له توركیا و ده ڕۆژنامه‌نووس له باكووری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.