داواکاریی بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز، وەزارەتی نەوتی عێراق لە نامەیەکدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری هەرێمەوە بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا دووبارە دەستپێبکاتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەغدا داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە کە کەمتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی ئەم بۆرییەوە هەناردە بکرێت. هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە دەوڵەتی ناوەندی عێراق ئامادەیە تێچووی گواستنەوە و ترانزێت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات. رویتەرز هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا وەڵامێکی فەرمی بەو داواکارییە نەداوەتەوە. شایانی باسە کە هەناردەی نەوت لە باشووری کوردستان لە ڕێگەی ئەم بۆرییەوە بۆ بەندەری جیهان، یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی گواستنەوەی نەوتی ئەم ناوچەیە بۆ بازاڕە جیهانییەکان.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net