3

ڕۆژی ڕابردوو و هاوات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، وڵاتانی کانادا، چین و بریتانیا، داوایان لە هاووڵاتیانیان کرد کە لە زووترین کاتدا ئێران بەجێبهێڵن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ئەگەری دەستپێکردنی شەڕ لە ناوچەکە و هەروەها مەترسی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە، پێویستە هەموو شارەمەندەکانیان ئێران بەجێ بهێڵن. هاوکات باڵوێزی چەندین وڵات، لەوانە بریتاینا، هەموو کارمەندەکانی لە ئێران کشانووەتەوە و باڵێۆزخانەکەی بە شێوەیەکی کاتی داخستووە.