داواکاری ڕاگرتنی حوکمی سێدارەی خۆپێشاندەران لە لایەن کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤەوە

ڕۆژ ڕابردوو، کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک خوازیاری ڕاگرتنی حوکمی سێدارەی هاووڵاتیانی ناڕازی دەستبەسەرکراو لە ئێران بوو.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، “وێلکێر تورک” ئاماژە بەوە دەکات کە پاش سەرکوتی بەربڵاو و دڕندانەی خۆپێشاندەران لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرنباری ئەمساڵ، ڕاپۆرتێکی زۆر سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان بە دەستیان گەیشتووە و بە هۆیەوە نیگەرانی دۆخی تەندروستی و ڕەوەندی قەزایی دەستبەسەرکراوانە. ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە حوکمی سێدارەی هەموو دەستبەسەرکراوان دەستبەجێ ڕابگیردرێت و مافی سەرەتاییان لە لایەن ڕژیمەوە پارێزراو بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net