داوه‌تكردنی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بۆ سمینارێكی نێوده‌وڵه‌تی

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

“عرفان ڕه‌شیدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كانی “ژیوا” و “چیای سه‌وز”ی مه‌ریوان كه‌ له‌ بواری ژینگه‌دا چالاكه‌، وه‌كوو بێژه‌ری سمینارێكی نێوده‌وڵه‌تی داوه‌ت كراوه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دوو ئه‌نجومه‌نه‌، بڕیاره‌ “عرفان ڕه‌شیدی” له‌ سمینارێك له‌ ژێر ناوی “وتوووێژ له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و هاوفكری له‌گه‌ڵ لاوان” به‌شدار بێت كه‌ له‌ خانووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ وڵاتی سكاتله‌ند به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به‌شداربووانی ئه‌و سمیناره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا‌‌ وانه به‌ خه‌ڵك ئه‌ڵێنه‌وه‌. “عرفان ڕه‌شیدی” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ر دوو ئه‌نجومه‌نی “ژیوا” و “چیای سه‌وز”ی مه‌ریوانه‌ و به‌هۆی ئامووزشه‌كانی له‌ بواری پاراستنی دارستان و مێرگی ناوچه‌ سنوورییه‌كان، چه‌ند جار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئێران و عێراقه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net