
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بازاڕە داراییەکانی ئاسیا لە سەرەتای هەفتەدا بەهۆی گرژییە سیاسییەکانەوە دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کردووە و نرخی نەوت گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتووە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاوکات لەگەڵ داخستنی گەرووی هەرموز و هەروەها وەستاندنی هەناردەی نەوت لە لایەن هەندێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە کە لە لایەن ڕژیمەوە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر ژێرخانە نەوتییەکانیان، نرخی نەوتی برێنت بۆ ١١١ دۆلار بەرزبووەتەوە و هەروەها نرخی پارەی کۆمەڵێک لە وڵاتان وەکوو ژاپۆن و کوریای باشوور بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. جێگای ئاماژەیە کە بە وتەی کارناسانی بوارە ئابوورییەکان، لە ئەگەری بەردەوامی داخستنی گەرووی هەرموز و هەروەها هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ژێرخانە نەوتییەکان، ئەگەری هاتنە ئارای قەیرانێکی گەورەی ئابووری لە جیهاندا لە ئارادایە و پێویستە هێرەشەکان بۆ سەر شوێنە هەستیارەکان ڕابگیردرێت.