له ئیدامه‌ی زه‌مینخوارییه حكوومه‌تیه‌كان دا، چه‌ند سه‌د هێكتار له زه‌وی و زاری خه‌ڵك له گوندی حه‌لیمه‌جانی سه‌ر به شارستانی ڕوودبار له پارێزگای گیلان، له ژێر ناوی “سامان‌دانی پلانه توریستییه‌كانی جه‌نگه‌ڵی شومال” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه داگیر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هیركانی، یگانی پاراستنی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رگری ڕه‌وای جه‌ماوه‌ری گوندنشین هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵك و هه‌وڵی داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیجرایی كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه دژه ژینگه‌ییه كه له ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامییه‌وه په‌سه‌ند كراوه، جه‌نگه‌ڵ، له‌وه‌ڕگه و مێرگه‌كانی گوندی حه‌لیمه‌جان زه‌وت و تێدا وێلای توریستی ساز ده‌كات. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وێڕای كێشه یاساییه‌كانی، ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه.